Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵی عێراق لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كانی بێ ئومێد كرد



په‌یام

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كانی بێ ئومێد كردو رایگه‌یاند، ئه‌وان ناتوانن بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌. 

ئه‌یاس ساموك، وته‌بێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، " دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجامداوه‌ ده‌رباره‌ی پێنج داواكاری لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دداگا بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای 3ی هه‌ڵبژاردنه‌كان،  قبوڵنه‌كات.
وتیشی : دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا، ئه‌و پێنج داوایه‌ په‌سه‌ند نه‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه‌ یاساكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، چونكه‌ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵبژیدراوه‌و، به‌پێ یاسا ده‌سه‌لاَتی له‌ دادگای فیدراڵی زیاتره‌.
ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌مواری سێیه‌می یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد، كه‌ به‌پێی یاساكه‌ كۆمسیۆن سڕكراو، دادوه‌ره‌كان شوێنی كۆمسیۆن ده‌گرنه‌وه‌و ته‌واوی ده‌نگه‌كانیش له‌ عێراق به‌ ده‌ست هه‌ژمارده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌تی لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی لێكه‌وته‌وه‌.

3060 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2018

بابەتی زیاتر