په‌یام
شه‌وی ڕابردوو له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی شاری هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و دواتر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
(عوسمان عبدوڵا) كه ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌بوو له فه‌رمانده‌ی كركوك، دوای ئه‌وه‌ی له مزگه‌وتی فاروق له‌شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان دێته‌ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات,
له‌وباره‌یه‌وه، لیوا عبدالخالق، به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌فه‌رمانده‌ی كركوك بووه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بووه
وتیشی" دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ بكوژه‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و له‌ئیستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕووداوه‌كه ده‌كرێت.
3559 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2018