مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازیی كرد له (مه‌تڕان به‌شار مه‌تتا) مه‌تڕانی كلدانییه‌كانی هه‌ولێرو (داود مه‌تتی) سه‌رۆكی سریانییهكانی (موسڵ‌و كوردستان) و (خالید جه‌مال) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مه‌سیحییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت‌و، هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا، كه چه‌ند لایه‌نێك سیمای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به‌ته‌زویرو ساخته‌كاریی ناشیرین كرد‌و پڕۆسه‌ی سیاسیی عێڕاقیان خسته ژێر پرسیاره‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی گه‌لانی عێڕاق هه‌نگاویان نا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌و په‌یوه‌ندییه باشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی نێوان مسوڵمانان‌و مه‌سیحییه‌كانی كوردستان كرا، كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه‌و، ئومێدیان خواست له سه‌رانسه‌ری عێڕاقیشدا به‌و شێوه‌یه بێت‌و، بتوانرێ هه‌موو پێكهاته‌كان به جیاوازیی ڕهنگو زمان‌و ڕه‌گه‌زو مه‌زهه‌ب به ئاشتییانه بژین‌و، به‌و هۆیه‌شه‌وه وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێش بكه‌وێ.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا مامۆستا علی باپیر تیشكی خسته سه‌ر ڕهحمهتو دادپه‌روه‌ریی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و، هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دیكه كه به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌هۆی پابه‌ندیی به دینی خواوه توانیویانه له دنیا‌و قیامه‌تدا خه‌ڵكی به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ریی‌و سه‌رفرازیی ببهنو له تاریكاییه‌كان ڕزگاریان بكه‌ن به‌ره‌و ڕووناكی ڕێنمایی كاریان بن.
851 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2018