Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان داوای‌ دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات



(مه‌لا هه‌یبه‌توڵڵا ئاخوند زاده‌) كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان داوای‌ كرد ئه‌مریكا دانوستانی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه‌یدا بكات.

له‌میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ڕایگه‌یاند: له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ ململانێكانی ئه‌فغانستان پێویسته‌ ئه‌مریكا دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا بكات.

ئاخونزاده‌ وتیشی: ڕزگاریی ئه‌فغانستان به‌وه‌ ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا ‌و هاوپه‌یمانه‌كانی لێی بكشێنه‌وه‌.

 له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا هاتووه‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌ ڕێگه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌فغانستان بكرێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ڕووبه‌ڕوو دابنیشن‌و تاووتوێی داگیركاری‌و ئه‌و زیانانه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌ردوو گه‌لی ئه‌فغانی‌و ئه‌مریكی كردوویانه‌.

ساڵی 2001 ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد و به‌ هێزی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان لابرد.

823 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر