Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرسی په‌نابه‌ران؛ ناكۆكی‌ ده‌خاته‌ نێوان فه‌ره‌نساو ئیتالیاوه‌


په‌یام

پرسی په‌نابه‌رانی نایاسایی یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و ڕۆژانه‌ ده‌یان په‌نابه‌ر ڕوو له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن، تێكچونی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دووچاربونی هه‌ندێك له‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شه‌ڕێكی ناوخۆیی سه‌خت به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو وڵاتی سوریا و لیبیا و برسێتی و نه‌بونی وڵاتانی ئه‌فریقی بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی

ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی 600 په‌نابه‌ر به‌ بریاری ماتیۆ سالوینی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا بووه‌ته‌ هۆی كێشه‌ له‌نیوان ووڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان به‌تایبه‌ت ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا،له‌ دواین پێشهاتیشدا ئیتاڵیا سه‌فه‌ری وه‌زیری ئابوری ووڵاته‌كه‌ی بۆ فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

پاش كاردانه‌وه‌ی توندی ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه‌ كه‌ به‌ هه‌ڵوێستێكی خراپ و نابه‌رپرسیارانه‌ وه‌سفی كردبوو، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاگاداری كونسوڵی فه‌ڕه‌نسای له‌ ووڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ ڕه‌سمی فه‌ڕه‌نسا داوای لیبوردن نه‌كات ئه‌وا كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی نێوان جۆزێپی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا و ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ووڵاته‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نیس فۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌كردنی  پرسی كۆچبه‌ران.  

818 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر