Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكا نه‌ماوه‌


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد چیتر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ له‌ ئارادا نییه‌. 

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له‌ لووتكه‌ مێژووییه‌كه‌ی سینگاپور، دۆناڵد تره‌مپ گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌مریكا و له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری فه‌ڕمی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی  بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌یه‌دا تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌: چیتر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ له‌ ئارادا نییه‌، كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و ئێجگار ئه‌رێنی بوو، كۆریای باكوور توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا. 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رله‌ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك، هه‌مووان پێیان وابووه‌ كه‌ ده‌ست به‌ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا ده‌كات و به‌ته‌نزێكیشه‌وه‌ تانه‌ له‌ ئۆباما ده‌دات و ده‌ڵێت : ئۆباما ده‌یگوت كه‌ كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین كیشه‌ی ئێمه‌یه‌، چیتر وانییه‌ و ده‌توانن به‌ ئاسووده‌یی بنوون.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ دوێنێ‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ مێژوویدا كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ له‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئمریكا و كۆریای‌ باكور له‌ سه‌نگاپوره‌ به‌ڕێوه‌چوو, كه‌ تێیدا لێكتێگه‌یشتنێكی‌ سه‌ره‌تایی له‌ نێوان هه‌ردوولادا واژۆ كرا. 

552 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر