Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: تا ساڵی 2020 زۆربه‌ی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور له‌ ناوده‌برێن



په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵیت باوه‌ڕمان وایه‌ تا كۆتایی ساڵی 2020 زۆربه‌ی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور له‌ ناوببرێن.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاندووه‌: واشنتۆن ئومێدێكی زۆری هه‌یه‌ كه‌ تا كۆتایی ویلایه‌تی دۆناڵد ته‌رمپ به‌ ته‌واوی كۆریای باكور له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی دابماڵرێت.

وتووشیه‌تی، له‌سه‌ر  بنه‌مای به‌ڵێنه‌كانی  كیم جۆن ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكو ئه‌و ئومێده‌یان بۆ دروستبووه‌ كه‌ له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ ڕۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌های كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان تڕامپ و كیم_یان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن له‌ یاداشته‌ واژۆكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ نییه‌ بۆ داماڵینی چه‌ك كۆریای باكور له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی كۆریا.

جێی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی 12ی حوزه‌یران هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆریای باكور له‌ وڵاتی سه‌نگاپوره‌ كۆبوونه‌وه‌ و یاداشتێكی گشتگیری هاوبه‌شیان واژۆكرد، به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش، له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور زۆر به‌خێرایی ده‌ستپێده‌كات.

361 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر