Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركووك.. 7 چه‌كداری داعش كوژراون



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ له‌ میانی ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌ كه‌ركووك 7 چه‌كداری  داعش كوژراون.

په‌یام

نه‌قیب حامید عوبێدی فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سووپا و پۆلیسی ئیتیحادی خانوه‌یه‌كیان له‌ ناوبردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش خۆیان تێدا حه‌شاردابوو، دواتریش له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی چه‌كداره‌كان به‌شه‌ڕهاتون و توانیویانه‌ هه‌موویان بكوژن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ كوژراون به‌رپرسێكی باڵای داعش و شه‌ش پاسه‌وانی بووه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی هێرشی تیرۆرستی بۆ كه‌ركووك و یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ داعش.

له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا عوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌ئامانجگرتنی تیرۆرستان.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی مانگی رابردوو له‌ شاره‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی گومانیان له‌سه‌ر به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی كرده‌وه‌ تیرۆرستی و خۆكوژییه‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای سێ ساڵ و به‌یارمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشی ڕاگه‌یاند، له‌ ئێستاشدا گرووپه‌ تیرۆرستییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شێوازی پێشوتریان له‌ هێرشی له‌ ناكاوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌نێو شاره‌كان.


427 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر