Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگا سزای ئه‌و قاچاخچیانه‌ ده‌دات بوونه‌ هۆی مردنی 71 په‌نابه‌ر


په‌یام

دوای سێ ساڵ له‌رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی 71 په‌نابه‌ر له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا له‌سه‌ر رێگایه‌كی نه‌مسا، كه‌ 21 كوردیشیان له‌نێودا بوو، ئه‌مڕۆ  دادگای هه‌نگاریا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی سزادانی قاچاخچییه‌كان ده‌دات.

11 قاچاخچی له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 71 په‌نابه‌ره‌  ده‌ستگیركراون و له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ دادگاییكردنیان ده‌ستیپێكردووه‌ و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ دادگا سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كیاندا بسه‌پێنێت و داواكاری گشتی هه‌نگاریاش داوای سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ چوار له‌و قاچاخچییانه‌ كردووه‌ و داواشی كردووه‌ سێ له‌وان زیندانی هه‌تاهه‌تایی بن به‌بێ مه‌رجی ئازادكردن.

قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ی ساڵی 2015، 59 پیاو، هه‌شت ژن و چوار منداڵ بوون.كه‌ له‌نیویاندا 21 كه‌سیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون، ئه‌وانی دیكه‌ش سووری و ئه‌فغانی بوون و له‌ڕێگه‌دا بوون به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا.

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه‌په‌نابه‌ره‌كان هاوارده‌كه‌ن و داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام قاچاخچییه‌كان وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه‌، كاتێ پۆلیس بارهه‌لگره‌كه‌ی دۆزیه‌وه‌ دوو ڕۆژ به‌سه‌ر مردنی په‌نابه‌ره‌كاندا تێپه‌ڕیبوو. 

هه‌فته‌ی ڕابردووش ئیتاڵیا ڕه‌تی كرده‌وه‌ پێشوازی له‌ كه‌شتییه‌ك بكات كه‌ زیاتر له‌ 600 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو،ئه‌مه‌ش بووبه‌كێشه‌ له‌ نێوان ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا و پێده‌چیت كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا و جۆزێپی كۆنتی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا كه‌ وابڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ماكڕۆن بڕیاره‌كه‌ی ئیتاڵیای به‌ "هه‌ڵوێستێكی خراپ و بڕیارێكی نابه‌رپرسیارانه‌" وه‌سفكردبو ئیتاڵیاش داواده‌كات فه‌ڕه‌نسا به‌ ڕه‌سمی داوای لێبوردن له‌ وڵاته‌كه‌ی بكات له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ووڵاته‌.


2241 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر