Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ره‌مه‌زاندا 3 ملیۆن موسڵمان سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسایان كردووه‌

په‌یام
    
سه‌ره‌ڕای گوشار و رێگرییه‌كانی ئیسرائیل، به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زان زیاد له‌ سێ ملیۆن موسڵمان سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسایان كردووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قودسی خۆرهه‌ڵاتی داگیركراوه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی شێخ عه‌زام ئه‌لخه‌تیب، سه‌رۆكی ئیداره‌ی وه‌قفه‌ ئیسلامییه‌كانی قودس كه‌ سه‌ربه‌ سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئیسلامی و وه‌قفه‌كانی ئوردنه له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا زیاد له‌ سێ ملیۆن موسڵمان له‌ فه‌ڵه‌ستین و وڵاتانی دیكه‌وه‌ سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسایان كردووه‌ كه‌ قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانانه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌برایه‌تی مزگه‌وتی ئه‌قصا شه‌وانه‌ 350 هه‌زار كه‌س شه‌وانی قه‌دریان له‌ ئه‌قصا زیندووكردوه‌ته‌وه‌ و نوێژی هه‌ینیش به‌به‌شداری زیاتر له‌ 200هه‌زار نوێژخوێن به‌ڕیوه‌چووه‌.

مزگه‌وتی ئه‌قصا یه‌كێكه‌ له‌ مزگه‌وته‌ پیرۆزه‌كان و یه‌كه‌م ڕووگه‌ی مسوڵمانانه‌ و له‌ پاش مزگه‌وته‌كانی مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ به‌ سێیه‌م پیرۆزترین مزگه‌وت داده‌نریت له‌لای مسوڵمانان.

529 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر