Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات دوای جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌ی باڵا ئه‌نجامبده‌ن

په‌یام
    
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات دوای جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌ی باڵا ئه‌نجامبده‌ن. 

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوایه‌كی ئاراسته‌ی لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان كرد، كه‌ دوای پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی باڵا سازبكه‌ن، له‌پێناو پاراستنی نیشتیمان و هاووڵاتیان و دڵنیایی له‌ سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراسییه‌كان.

عه‌بادی داواش ده‌كات ڕێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر شێواز و ئالیه‌تی پێویست بۆئه‌وه‌ی په‌له‌بكرێت له‌ پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پشت ببه‌سترێت به‌ بڕیاری نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاته‌كه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا به‌ بازووی عێراقییه‌كان توانرا كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بكرێته‌وه‌ له‌ ده‌ستی داعش و كۆنترۆڵی قه‌یرانی دارایی بكرێت و قۆناغی دابه‌شكردنی عێراقیش تێپه‌ڕێنرا، بۆیه‌ دڵنیابن كه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان كۆتایی دێت و عێراق و گه‌له‌كه‌ی به‌ سه‌ربه‌رزی و به‌ هێزه‌وه‌ ده‌رده‌چن.

سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش عه‌بادی ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ ڕێگه‌ی یاسایی بگیرێته‌ به‌ر و په‌نا بۆ یاسا و ده‌ستور ببرێت، چونكه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێ.

 

525 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2018

بابەتی زیاتر