Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان ڕوبه‌ڕووی‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی‌ ئاو ده‌بێته‌وه‌

په‌یام

هیندستان ڕوبه‌ڕووی‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی‌ ئاو له‌مێژوویدا ده‌بێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ژیانی‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار كه‌س له‌ مه‌ترسیدایه‌.

به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ كه‌م ئاوییه‌وه‌ ژیانی‌ ملیارێك و 300 ملیۆن هاوڵاتی‌ هیندی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌، به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌ فه‌رمیه‌كانیش له‌ئێستادا 600 ملیۆن كه‌س دووچاری‌ كه‌مئاویی بوونه‌ته‌وه‌.

شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئاو پێیانوایه‌ داواكاری‌ له‌سه‌ر ئاو به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و تا ده‌گاته‌ ساڵی‌ 2020 نزیكه‌ی‌ 20 سه‌رچاوه‌ی‌ ئاو له‌ هیندستان وشك ده‌كه‌ن، به‌مپێیه‌ش ژیانی‌ 100 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

هیندستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕووی‌ كێشه‌ی‌ كه‌مئاویی‌ ده‌بێته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یدا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاكستان و به‌نگلادیش، دووچاری‌ چه‌ندین كێشه‌و ململانێ‌ بۆته‌وه‌، له‌ناوخۆی‌ وڵاته‌كه‌شیدایه‌ شه‌ش ولایه‌ت له‌سه‌ر ڕوباری‌ یامونا به‌رده‌وام له‌كێشه‌دان.

2128 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2018

بابەتی زیاتر