Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانی‌ پاكستان كوژرا

په‌یام

له‌ئه‌نجامی‌ هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی‌ ئه‌مریكیدا له‌ ئه‌فغانستا، سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانی‌ پاكستان كوژرا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكیدا بۆسه‌ر ویلایه‌تی كونه‌ر، مه‌لا فه‌زڵوڵڵا سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان كوژراوه‌.

محه‌مه‌د رادمانیش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ فه‌زڵوڵڵاو دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ له‌ناوچه‌ی ماراوارای نزیك سنووری پاكستان كوژراون.

هاوكات به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستان ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌هێرشێكدا له‌نزیك سنووره‌كانی پاكستان، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای‌ تاڵیبان كراوه‌ته‌ ئامانج.

فه‌زڵوڵڵا له‌تشرینی دووه‌می ساڵی 2013وه‌ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستانه‌و له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا، ئه‌مریكا بڕیاریدا پێنج ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات بدات به‌و كه‌سه‌ی‌ زانیاری له‌باره‌ی فه‌زڵوڵڵاوه‌ پێبدات.


915 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2018

بابەتی زیاتر