Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌می نه‌وتی گه‌رمیان رۆژانه‌ بۆ 23 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌كرێته‌وه‌

په‌یام

كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی ڕایگه‌یاند: بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی گه‌رمیان بۆ 23 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا  به‌رزكردۆته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، بڕی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له‌ گه‌رمیان 23 هه‌زار به‌رمیلی تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سێ هه‌زار و 100 ته‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئاستی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌ردوو بیره‌ نه‌وته‌كه‌ی سه‌رقه‌ڵا گه‌یشتووه‌ته‌ 21 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا.

مانگی نیسانی ئه‌مساڵ كۆمپانیای گازپرۆمی روسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، بیری دووه‌می له‌ كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌ بلۆكی گه‌رمیان گه‌یاندووه‌ته‌ قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی.


817 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2018

بابەتی زیاتر