Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: خواستی ئه‌مریكای بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئاشكراكرد


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ گفتوگۆكانی‌ ئاشتیی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ده‌ربڕی‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاگربه‌ستی‌ نێوان چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان و حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان له‌ جه‌ژندا، ڕایگه‌یاند "هه‌ر جۆره‌ گفتوگۆ و پرۆسه‌یه‌كی‌ ئاشتی‌ ده‌بێت به‌ به‌شداریی‌ لایه‌نی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت".

پۆمپیۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌ختی‌ له‌ پشتگیریی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كرده‌وه‌ و ئاشكرای‌ كرد "ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌شداری‌ له‌ گفتوگۆكانی‌ ئاشتیی‌ نێوان ئه‌فغانستان و تاڵیبان بكات".

پاش ڕاگه‌یاندنی‌ ئاگربه‌ستی‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان و حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌، له‌ جه‌ژندا گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ پیرۆزبایی‌ جه‌ژن و تێكه‌ڵاوبوونی‌ چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و سه‌ربازانی‌ ئه‌فغانستان بڵاوبووه‌وه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناتۆ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریی‌ خۆیان بۆ ئاگربه‌ست و پرۆسه‌ی‌ ئاشتیی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ڕاگه‌یاند.

466 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2018

بابەتی زیاتر