Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خانه‌قین.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژران



په‌یام

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژران و منداڵێكشیان برینداربووه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌گوندی مه‌ردانی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین، بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبیلێكدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ " ئاراز فه‌رمان" سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له‌ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستدا. 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا منداڵێكی ئه‌و خێزانه‌ برینداربووه‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكدایه‌.
هاوكات هێزه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ستبه‌جێ گه‌شتونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌.

561 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2018

بابەتی زیاتر