Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ رژێمی‌ سوریای‌ بۆردومانكرد


په‌یام

ڕژێمی‌ سووریا بۆردوومانكردنی‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ هێزه‌كانی‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ "ده‌یان كوژرا و برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌"، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی‌ ناوه‌ندیی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌.

میدیای‌ فه‌رمیی‌ ڕژێمی‌ سووریا له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازیی‌ ڕژێمه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ ڕژێمیان له‌ باشووری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌لبوكه‌مال له‌ نزیك سنووری‌ عێراق بۆردوومان كردووه‌".

میدیاكانی‌ ڕژێمی‌ سووریا ده‌ڵێن "ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ بۆردوومان كراوه‌ له‌ شارۆچكه‌یه‌كی‌ باشووری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌لبوكه‌مال بووه‌ و، كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی‌ میدیایی‌ دیكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "ده‌یان چه‌كداری‌ سه‌ر به‌ میلیشیاكانی‌ ڕژێم و حیزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ له‌و بۆردوومانه‌دا كوژراون و بریندار بوون". ڕووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤیش ڕایگه‌یاندووه‌  "له‌ بۆردوومانه‌كه‌دا 38 سه‌ربازی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران كوژراون".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی‌ كرده‌وه‌ هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌لبوكه‌مال ئه‌نجامدابێت.
جۆش جه‌كویز، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "هیچ ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌لبوكه‌مال ئه‌نجام نه‌داوه‌".

1122 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2018

بابەتی زیاتر