په‌یام
له ویلایه‌تی لیمبورگ باشووری هۆڵه‌ندا كه‌سێك به ئۆتۆمبێل خۆی كرد به‌نێو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا كه له فێستیڤاڵێكی موزیك هاتبوونه ده‌ره‌وه و له ئاكامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌سێكی نه‌ناسراو به ئۆتۆمبێل خۆی كردووه به‌نێو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا كه له فێستیڤاڵێك هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پۆلیس باسی له‌وه كرد كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵاتووه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه ئایا رووداوه‌كه هێرش بووه یان رووداوێكی هاتوچۆ.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و پۆلیس گه‌یشته شوێنه‌كه.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستیپێكردووه.
773 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2018