Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێمی‌ كوردستان.. سێ رۆژ له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانه‌ بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌


په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم سێ‌ ڕِۆژ ماوه‌ی‌ دایه‌ لایه‌نه‌كان بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند "له‌مڕۆوه‌ 18ی‌ مانگ تا سێ ڕۆژ كه‌ ده‌كاته‌ 21 مانگ، كۆمسیۆن داواكاریی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رده‌گرێت".
شۆڕش حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند "دوای‌ تۆماركردنی‌ ناوی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كان، ده‌ست به‌ تۆماركردنی ناوی كاندیدی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت له‌ 3ی‌ 7 تا25ی‌ 7".

هه‌ر له‌ مانگی حه‌وتیش بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان سه‌ردانی بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌ بوونی‌ ناوه‌كانیان له‌ناو تۆماری ده‌نگده‌ران.

هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆی كردبوو به‌ پشوو، به‌ڵام به‌شی تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی‌ كۆمسیۆن له‌ ده‌وامدایه‌ بۆ تۆماركردنی‌ ناوی‌ هاوپه‌یمانیی نێوان لایه‌نه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن.


700 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2018

بابەتی زیاتر