Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل نووری: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌ ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌كرێت


په‌یام

سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌ كاره‌كان ده‌كرێت، بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سوتانی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌.

عادل نوری په‌رله‌مانتاری عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كان له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ووتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ سوتانی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌و چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ ده‌ستگیركراون و له‌كاتی‌ پێویستدا زانیارییه‌كان بۆ رای گشتی‌ بلاَوده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ به‌غدا سوتێنران هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات، چونكه‌ داتاو ئامارمان به‌ راست و دروستی‌ له‌ به‌رده‌ستدان‌و، زیانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كان بووه‌ كه‌ ویستیان به‌سووتانی ئه‌و ده‌نگانه‌ گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاریه‌كانیان بشارنه‌وه‌.

عادل نوری وتیشی، كاره‌كان به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت و بریاره‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق پاڵپشت به‌ یاسا و ده‌ستووری ولاَت ده‌ركراون و وه‌كو جێبه‌جێ ده‌كرێن.

1671 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2018

بابەتی زیاتر