Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا باجی دیکە بەسەر چیندا دەسەپێنێت

په‌یام

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی سەپاندنی سزای دیکەی بەسەر بە کەلوپەلە ھاورکراوەکانی چین کرد، ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەر کەلوپەلێکی ھاوردەکراوی چین نرخی ٢٠٠ ملیار دۆلار بێت، ئەوا بە رێژەی ١٠ لەسەدا باجی بەسەردا دەسەپێنێت.

لە راگەیەنراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە فەرمانی بە نوێنەری بازرگانی ئەمریکا، رۆبێرت لایتزر داوە کە بەداواداچوونی زیاتر بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چیندا بکات، ئەویش وەک وڵامێک بۆ بڕیارەکەی چین کە ھەفتەی رابردوو بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلی ھاوردەکراوی ئەمریکا دەریکردبوو.

ھەفتەی رابردوو چین بڕیایدا ھەر کەلوپەلێکی ھاوردەکراوی ئەمریکا نرخی ٥٠ ملیار دۆلار بێت باجی بەسەردا دەسەپێنێت لەوانە گۆشتی گۆلک، مریشک، ئۆتۆمبێل و تووتن.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە کە پێویستە پەیوەندی بازڕگانی نێوان ئەمریکا و چین زیاتر دادپەروەریی بێت و گوتیشی: "من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینگ پینگ ھەیە و دڵنیام پێکەوە لە کارکردن لەسەر ژمارەیەک پرس بەردەوام دەبین".

رۆژی ھەینی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە بە رێژەی ٢٥ لەسەدا باج بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چیندا کە نرخیان ٥٠ ملیار دۆلارە دەسەپێنێت، ئەویش وەک وەڵامێک بۆ چین کە بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی ئەمریکا دەریکردووە.



743 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2018

بابەتی زیاتر