Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وازاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سوریا كرد


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له‌سه‌ر سنووری سووریا و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و ئه‌و هێزانه‌ هه‌بێت كه‌ له‌ سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی: پێویسته‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه‌. 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا كۆلۆنیێل شۆن رایان، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هیچ هێرشێكی له‌نزیك ئه‌لبوكه‌مال له‌ سووریا ئه‌نجامنه‌داوه‌.
به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكیش بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ خۆیی‌ ئاشكرا بكات ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا گومان ده‌كه‌ن كه‌ ئیسڕائیل هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام دابێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌ دوو مووشه‌ك باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی لیواكانی 45 و 46 له‌سه‌ر هێڵی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا بۆردوومانكردووه‌. له‌ بۆردوومانه‌كه‌دا 22 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 12ی دیكه‌ش برینداربوون..

فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی ڕاشیگه‌یاند: بۆردوومانه‌كه‌ به‌ قوڵایی 700 مه‌تر له‌ناو خاكی سووریا  له‌ نزیك ئه‌لبوكه‌مال چه‌كداره‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانج.

2104 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2018

بابەتی زیاتر