Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ره‌یڵان: به‌بێ هاوكاری هه‌رێم؛ توركیا ناتوانێت هێرش بكاته‌ سه‌ر قه‌ندیل



په‌یام

قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی باشووری كوردستان هاوكاریی‌ توركیا نه‌كه‌ن، سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ ته‌نیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر قه‌ندیل ئه‌نجام بدات 

موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه‌، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ستێرك تیڤیدا وه‌ڵامی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆككۆماری‌ توركیای‌ بۆ سه‌ر قه‌ندیل دایه‌وه‌.

موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند "هاتن بۆ قه‌ندیل كارێكی ئاسان نییه‌ و، ئه‌زموونی 35 ساڵه‌یان ئه‌و ڕاستییه‌ی‌ سه‌لماندووه‌ كه‌ توركیا به‌ ته‌نیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی باشووری كوردستان هاوكارییان نه‌كه‌ن".

قه‌ره‌یلان وتی‌ "هیواداره‌ هێزه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان هاوشێوه‌ی‌ پێشوو هاوكاریی‌ سوپای‌ توركیا نه‌كه‌ن و، هێرشیش بۆ سه‌ر قه‌ندیل ڕێگا بۆ شه‌ڕێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌رچوون لێی ئاسان نییه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ ئه‌ردۆغانی‌ بۆ سه‌ر قه‌ندیل به‌ "بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن" ناوبرد و ڕایگه‌یاند "حكومه‌تی‌ توركیا ده‌یه‌وێت وای پیشان بدات كه‌ به‌هێزه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دێن بۆ قه‌ندیل فه‌رموون با بێن".

سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبه‌جیش قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ڕێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا نییه‌ و، بانگه‌شه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ توركیا له‌وباره‌یه‌وه‌ ناڕاستن".

1391 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2018

بابەتی زیاتر