Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای یه‌مه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ حوده‌یده‌ی‌ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌

په‌یام

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی له‌ سوپای یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حوده‌یده‌یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌.

عه‌مید ڕائید حوبی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی لیوای یه‌كی سه‌ربه‌ سوپای یه‌مه‌ن، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:  هێزه‌كانی سوپا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حوده‌یده‌یان به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانیان فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پاكساز ده‌كه‌ن.

هاوكات عه‌مید ئه‌بو مه‌حره‌می فه‌رمانده‌ی سوپای یه‌مه‌ن له‌ به‌ری رۆژئاوا  دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپا دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ میلیشیا حووسییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حوده‌یده‌یان به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌.

مه‌حره‌می راشیگه‌یاند: كه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌كانی سوپا له‌ به‌ری باشووری رۆژئاوای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاراسته‌ی ناوه‌ندی شاری درێهمی سه‌ربه‌ پارێزگای حوده‌یده‌ پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د به‌خیتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حووسییه‌كان،  له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یچی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ هێشتا شه‌ڕو پێكدادانه‌كان به‌ سه‌ختی له‌ باشووری فڕۆكه‌خانه‌ی حوده‌یده‌ به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاندبوو كه‌ هێزه‌كانی سوپا به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه‌، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حوده‌یدیان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حووسییه‌كان ده‌رهێناوه‌ و كۆنتڕۆڵیان كردووه‌ته‌وه‌.

 سیانزه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌، سوپای یه‌مه‌ن به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه‌، ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری حوده‌یده‌ ده‌ستپێكردووه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌  تا ئێستا به‌رده‌وامه‌. 


751 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2018

بابەتی زیاتر