Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

منداڵێكی كورد له‌ ئاوه‌ڕۆی‌ كه‌مپێكی‌ یۆناندا خنكا

په‌یام

خێزانێكی‌ كوردی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ یه‌ك منداڵیان له‌گه‌ڵ بووه‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ یۆنان، منداڵه‌كه‌یان كه‌تووه‌ته‌ نێو ئاوه‌ڕۆی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ی‌ كه‌ لێی‌ ماونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ چوار ساڵدایه‌، له‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێوه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێو ئاوه‌ڕۆی‌ كه‌مپه‌كه‌وه‌ و، به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ئه‌و منداڵه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوای‌ نزیكه‌ی‌ 10 كاتژمێر له‌ گه‌ڕان به‌ دوایدا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌و ئاوه‌ڕۆیه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ خه‌ڵكی‌ شارۆچكه‌ی پردێی سه‌ر به‌ پارێزگای‌ كه‌ركووكن و، ویستوویانه‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا كۆچ بكه‌ن.

له‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ ئابوورییه‌ی‌ كه‌ دوو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێم به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندوویانه‌، كۆچكردنی‌ خێزانه‌ كورده‌كان بۆ ئه‌ورووپا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان به‌رده‌وامه‌ و، ده‌یان ڕووداوی‌ نه‌خوازراوی‌ مردنی‌ هاووڵاتیانی‌ كورد ڕوویان داوه‌.


541 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2018

بابەتی زیاتر