Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كشایه‌وه‌


په‌یام

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند و گوتی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ شیاوی ناوه‌كه‌ی نییه‌".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه‌ له‌ تەلاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازیانكرد، هالی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مایك پۆمپیۆ بڕیاره‌كه‌یان راگه‌یاند.

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وڵاتانی وه‌ك چین، ڤێنیزوێلا و كوبا كه‌ له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤیان تیادا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ پێشینه‌ بڕیار ده‌دات دژبه‌ ئیسرائیل.

ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، 47 ئه‌ندامی هه‌یه‌ و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری جنێڤی سویسرایه‌. 

350 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018

بابەتی زیاتر