Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت


په‌یام

وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر ئاشكرای‌ كرد: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێشوازییان له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ كردووه‌ و، سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

حسێن عادلی، وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق سه‌ركردایه‌تیی‌ ده‌كات، به‌ كه‌ناڵی عێراقییه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ "هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق پێشوازییان له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان كردووه‌".

حسێن عه‌لی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فتای‌ داهاتوودا ببه‌سترێت".

وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانێتیی‌ نه‌سر سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێككه‌وتنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ له‌سه‌ر پرنسیپه‌ گشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی‌ عێراق له‌ قۆناغی داهاتوودا".

ناوبراو ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ ساخته‌كاری‌ و تانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران بخرێته‌ به‌ر باس، به‌و پاساوه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ یاساییه‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌.


951 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018

بابەتی زیاتر