Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەمەد شێخ وەهاب: له سلێمانی به‌نزینی خراپ به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت


په‌یام

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەندامی لیژنەی ووزە و سووتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، محەمەد شێخ وەهاب لە بارەی بوونی بەنزینی كوالێتی خراپ و تێكەڵكردنی چەند جۆرێكی بەنزینی خراپ روونكردنەوەی دا.

محەمەد شێخ وەهاب وتی: " بەپێی ئەو بەدواداچوونەی بۆ سووتەمەنی و بەنزین كردوومانە لە شاری سلێمانی لە چەندین شوێندا لە لایەن كۆمپانیاكانەوە بەنزین تێكەڵ دەكرێت و ئەو بەنزینەی كە دەدرێتە هاووڵاتییان جۆرێكی زۆر خراپە".

ئەو وتیشی: "تێكەڵكردنی بەنزین لە لایەن كۆمپانیا و كەسانێكەوە دەكرێت كە هیچ شارەزاییەكیان نییە لە بوارەكەدا و بە شێوەیەكی عەشوائی كارەكە ئەنجام دەدەن، ئەوەش زیانی گەورەی بەدواوە دەبێت لەسەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش كە ئەو جۆرە بەنزینەیان تێدەكرێت".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، داوای لە داواكاری گشتی و پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كرد لەو كارە بێدەنگ نەبن و سزای ئەو كەسانە بدەن كە ئەو كارانە ئەنجام دەدەن.

بە وتەی محەمەد شێخ وەهاب، تەنها لەناو شاری سلێمانی زیاتر لە 50 شوێنی عەمباركردنی ئەو جۆرە سووتەمەنیانە هەیە و لە میانی بەدواداچوونی ئەو كێشەیە و بەسەركردنەوەی ئەو جێگایانەشدا رووبەڕووی كێشە و هەڕەشە لێكردن بووەتەوە.

محەمەد شێخ وەهاب ئاماژەی بەوەكرد، بە هۆی خراپی جۆری بەنزین و كاریگەری گەورەی لەسەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانەوە، ئەنجامەكەی بە ئاشكرا دیارە و ژمارەیەكی زۆرتری هاووڵاتییان رەوانەی نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەچارەسەری شێرپەنجە دەكرێن بۆ چاودێری و چارەسەركردن.

405 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018

بابەتی زیاتر