Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ڕۆژی جیهانیی‌ په‌نابه‌راندا، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵات گردبوونه‌وه‌


ژماره‌یه‌ك له‌ په‌نابه‌رانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ماوه‌ی 20 ساڵه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن له‌به‌رده‌م باره‌گای (یو ئێن) ی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گردبوونه‌وه‌ و داوای مافه‌كانیان كرد. 
داواكاری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن (یو ئێن)ه‌وه‌  به‌ په‌نابه‌ر له‌قه‌ڵه‌م دراون بریتین له‌ سێ داواكاری، ئه‌وانیش به‌ڕێكردنیان بۆ وڵاتی سێیه‌م, یان پاڵپشتیكردنی ماددیان، یاخود دابینكردنی شوێنێكی شیاو بۆ نیشته‌جێ بوونیان.
وه‌ك  ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خۆشیان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ چه‌ندینجاره‌ ئه‌و داواكارییانه‌ له‌ (یو ئێن)ده‌كه‌ن ،  به‌ڵام تائیستا هیچكام له‌ داوكارییه‌كانییان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.


430 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018

بابەتی زیاتر