Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری نه‌وتی ئێران: تره‌مپ ده‌ستیوه‌رداوه‌ته‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت


په‌یام 

وه‌زیری نه‌وتی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ڕایگه‌یاند دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌ستیوه‌رداوه‌ته‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت و بازاڕه‌كانی به‌ سیاسیی كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی وزه‌ی ئێران، بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌ كه‌ بۆ به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیكدا له‌ ڤیه‌ننایه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستیوه‌رداوه‌ته‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت و بازاڕه‌كانی به‌ سیاسیی كردووه‌، وتیشی: بۆ ئێمه‌ و ئه‌ندامانی ئۆپیك زۆر گرنگه‌ كه‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بمێننه‌وه‌.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزا له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئۆپیك، ئێران و فه‌نزوێلا وتی: سه‌پاندنی سزا له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری ئۆپیكدا، بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی كێشه‌ له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وتدا. 

نامدار زه‌نگه‌نه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئۆپیك دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات، تره‌مپ وا ده‌زانێت ده‌توانێت خواسته‌كانی به‌سه‌ر ئۆپیكدا بسه‌پێنێت.

446 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018

بابەتی زیاتر