Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: خه‌ڵكانێكی ده‌ستڕۆیشتوو له‌ پشت ژه‌هراویكردنی به‌نزینه‌وه‌ن


په‌یام 

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات ده‌یان كۆگای‌ نایاسایی‌ له‌ سلێمانی‌ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ مادده‌ی‌ ژه‌هراویی‌ تێكه‌ڵ به‌ به‌نزین ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ زۆربوونی‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ، پارێزگار و داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ خه‌ڵكانێكی‌ ده‌سترۆیشتوو به‌ قاچاخی‌ ئه‌و مادده‌ زیانبه‌خشانه‌ ده‌هێننه‌ ناو هه‌رێمه‌وه‌ وبه‌ تێكه‌ڵ كردنی‌ له‌گه‌ڵ به‌نزین كار له‌ سه‌ر والێتی‌ به‌نزینه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دواجار راسته‌وخۆ زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ هاولاتیان هه‌یه‌ و پێویستی‌ رێگه‌یان لێبگیرێت.

محمد شیخ وه‌هاب ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو له‌ كاتی‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌ روبه‌رو په‌لامار و هه‌ره‌شه‌ و ته‌نانه‌ت زیندانی‌ كردنیش بووه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ شۆفێران به‌ ده‌ستی‌ خراپی‌ كوالیتی‌ به‌نزینه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌ داواكاری‌ گشتی‌ و پارێزگار و ته‌نانه‌ت لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌ مه‌حلیه‌كانیشه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ زۆرت به‌رپرس و خه‌ڵكانی‌ ده‌سترۆیشتووی له‌ پشته‌وه‌یه‌وه‌.  

642 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2018

بابەتی زیاتر