Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ له‌ بڕیارێكی له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ پاشگه‌زبوه‌وه‌


په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناڕه‌زایه‌تی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی منداڵی كۆچبه‌ران له‌ دایك و باوكیان له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی نوێی په‌سندكرد، كه‌ تێیدا بڕیاری پێشووی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی منداڵان له‌ دایك باوكیان له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌په‌سێرێت، به‌ڵام به‌ پێی بڕیاره‌ تازه‌كه‌ش كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوور هه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.

دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ دایك و باوكیان جیاكراونه‌ته‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردووه‌، ئاشكراشیكرد، مێلانیای هاوژین و ئیڤانكای كچی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی هه‌بووه‌. 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی تره‌مپ، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ مه‌كسیك و وڵاتانی دیكه‌وه‌ ده‌هاتنه‌وه‌ ئه‌مریكا، له‌سه‌ر سنوور له‌ منداڵه‌كانیان جیاده‌كرانه‌وه‌. به‌ڵام به‌پێی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ كۆچبه‌ران هه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.

په‌شیمانبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌ بڕیاره‌كه‌ی دوای ره‌خنه‌ی تووندی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دیموكرات و كۆمارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و مێلانیا تڕه‌مپی هاوژینی هات.


607 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر