Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌یرانی كۆچ‌و كۆچبه‌ران جارێكی دیكه‌ به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆده‌كاته‌وه‌



په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو نزیكه‌ی‌ 10 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی كۆچی په‌نابه‌ران كۆده‌بنه‌وه‌.

(ژان كڵود یۆنكه‌ر) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاركردنه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كان‌و خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كه‌ ڕۆژانی 28و29ی مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و پرسی كۆچ له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری ئه‌وروپا بۆ بابه‌تی كۆچی په‌نابه‌ران تاووتوێ ده‌كرێت كه‌ ناكۆكیی‌و ڕا جیاییه‌كی توندی له‌ نێو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا دروست كردووه‌.

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌سمییه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له‌ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ‌و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا چاویان به‌ سه‌رۆكانی ئیتاڵیا و یۆنان‌و ماڵتا و ئیسپانیا ‌و ئه‌نمسا ‌و بولگاریا و به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا ده‌كه‌وێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌راورد به‌ ساڵی 2015 ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ ڕوویان له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا كردووه‌ زۆر كه‌می كردووه‌، به‌ڵام پرسی كۆچ له‌ئێستادا له‌ ئاڵۆزترین‌و پڕكێشه‌ترین بابه‌ته‌كانی  ێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

434 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر