Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مرۆی دادگای فیدراڵی


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی ئه‌نجامدا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی  به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ به‌رێوه‌چوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌چه‌ند پرسێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و عێراق وه‌ك ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان دژی‌ ساخته‌كاریی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسیان لێوه‌كرا.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جارێكی تر نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ساخته‌كاریه‌ پلان بۆ داڕێژراوه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان و دادگای‌ فیدڕاڵی عێراقی‌ له‌به‌رامبه‌ر ساخته‌كاریه‌كان به‌رزنرخاند له‌باره‌ی‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ یاسایی بوونی هه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كان، ڕاشیگه‌یاند جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه‌ سه‌لماندنی ئه‌وڕاستیه‌یه‌ كه‌هه‌ندێ لایه‌ن ساخته‌كاریان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌باره‌ت به‌شێوازی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌باشیزانی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كان بكات و دواتر له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستی گونجاوی‌ خۆی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.


853 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر