Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانگی داهاتوو دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی رووده‌دات


په‌یام

دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی له‌ مانگی ته‌مموزدا دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی ناوازه‌ ده‌بینن.


له‌ دیارده‌یه‌كدا كه‌ به‌ "نزیكبوونه‌وه‌ی خۆر" ناسراوه‌، دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی له‌ مانگی ته‌مموزدا به‌ چاوی سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ (مه‌ریخ) ده‌بینن.

به‌پێی تیۆرییه‌ زانستییه‌كان، ئه‌و دیارده‌یه‌ كاتێك ڕووده‌دات هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ بگاته‌ نزیكترین خاڵی له‌ خۆره‌وه‌‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا ڕێڕه‌وی زه‌وی ڕاسته‌وخۆ بكه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌.

له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیارده‌ گه‌ردوونییه‌وه‌ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ له‌ نزیكترین حاڵیدا ده‌بێت له‌ زه‌ویه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 15 ساڵی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها سێ هێنده‌ی قه‌باره‌ی‌ ئاسایی خۆی‌و زیاتر له‌ دۆخی خۆیشی ڕووناكتر ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بینینی هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ له‌ ڕۆژی 27ی مانگی داهاتوو ڕووده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ ڕۆژه‌كانی ئه‌و مانگه‌دا به‌ گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.

3291 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر