Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگای سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كانی بیرهه‌ڵكه‌ندن ده‌گرێت


په‌یام

له‌ فه‌رمانێكی كارگێڕیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی دیجیتاڵ میدیای په‌یام كه‌وتووه‌، پارێزگای سلێمانی چه‌ند بڕیارێك له‌سه‌ر ئامێره‌كانی بیرهه‌ڵكه‌ندن ده‌ركردووه‌. 

له‌ فه‌رمانه‌ كارگێرییه‌كه‌دا كه‌ ئیمزای پارێزگاری له‌سه‌ره‌ هاتووه‌، لە بەرواری ٢٠ی ئەم مانگەوە هەتا سەرەتای مانگی داهاتوو ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئامیری بیرهه‌ڵكه‌ندنانه‌دا بگیرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كار ده‌كه‌ن. 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەر ئامێرێک کە لە ڕابردوودا دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای سلێمانی پشتڕاست بکرێتەوە، بکرێت بە موڵکی حکومەت بە پێی مادەی ١٥ لە رێنمایەکانی بیرهەڵکەندنی ساڵی ٢٠١٥ی پارێزگای سلێمانی.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كاری گرتن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌دریت به‌ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی و دواتر له‌ بنكه‌یه‌كدا ده‌پارێزرێن تاوه‌كو كاره‌یاساییه‌كانیان ته‌واو ده‌كرێت و راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژیرزه‌وی ده‌كرێنه‌وه‌. 

وێنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانه‌كه‌:

877 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر