Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

دوای‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ تانه‌كانی‌ سه‌ر هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: سبه‌ینێ‌ كاتژمێر چواری‌ ئێواره‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆببێته‌وه‌, وتیشی‌ بانگهێشتنامه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ په‌رله‌مانتاران گه‌یشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وتی‌: كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر تانه‌ی‌ چه‌ند لایه‌نێك له‌سه‌ر یاسای‌ سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند. 

ئه‌مڕۆ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌رباره‌ سكاڵاكان له‌سه‌ر هه‌مواری‌ سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌ و هه‌مواری‌ یاساكه‌ی‌ به‌ یاسایی‌ و ده‌ستوری‌ وه‌سفكرد, له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵیشدا هاتووه‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌توانێت له‌ ده‌ركردنی‌ بڕیار به‌رده‌وامبێت تا كۆتایی‌ هاتنی‌ خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خۆی‌.

510 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر