په‌یام
دادوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق سێ دادوه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق دیارییكران، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ناوی دادوه‌ره‌كانی په‌سه‌ند كرد‌و له‌ئێستادا ده‌ستبه‌كار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له دادوه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له دهۆكو هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستبه‌كار بوون.
مادده‌ی چوار له هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن ژماره 45ی ساڵی 2013 سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانو به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌و دادوه‌ری له جێگه‌یان دانا.
له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر نه‌ژاد بۆ ئۆفیسی سلێمانی‌و دادوه‌ر سدقی سه‌لیم خان بۆ ئۆفیسی دهۆكو دادوه‌ر دارا بۆ ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ستبه‌كار بوون.
نوێنه‌ری شه‌ش لایه‌نه ناڕازیه‌كه له شاری سلێمانی كۆبووونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی كاری هاوبه‌شی ئه‌و لایه‌نانه له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌شێوازی ده‌ستی.
606 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018