Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق هاوڵاتییه‌ دیپۆرتكراوه‌كانی وه‌رناگرێته‌وه‌


په‌یام 

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌ به‌زۆر نێردراوه‌كان وه‌رناگرنه‌وه‌ و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌ زۆر ده‌یانێرنه‌وه‌.

ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌: له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ بڕیاڕێك دراوه‌ كه‌ هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی ئه‌وانه‌ی له‌ ‌وڵاتانی دیكه‌ داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه‌ وه‌رنه‌گیراون و به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی: بڕیارمانداوه‌ به‌هه‌مان فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی نێردراونه‌ته‌وه‌.

ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: وڵات هه‌بووه‌ داوای كردووه‌ كه‌ هاوڵاتیه‌ عێراقیه‌كان بنێرنه‌وه‌ و وه‌ریبگرنه‌وه‌ ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندییان نه‌نواندووه‌، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتییه‌ عێراقیه‌كه‌ خۆی.

دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیك بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا فینله‌ندا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی بۆ وڵاتی خۆیان دیپۆرتكردووه‌ته‌وه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان قبوڵنه‌كراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌خۆبگرێته‌وه‌ به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی ناتوانێت به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی گه‌شتكردنیان بۆ دروستبكات، به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ فینله‌ندا دیپۆرتیكردوون دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق، ده‌ستبه‌جێ به‌غدا بۆ فینله‌ندای گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه‌.

526 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2018

بابەتی زیاتر