Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەكەم فڕۆكەی F-35 رادەستی توركیا كرا


په‌یام

یەكەم فڕۆكەی F-35 كە خاوەنی پێشكەوتووترین تەكنەلۆجیای جەنگییە، له‌ رێوره‌سمێكدا لە بنكەی لۆكهید مارتن لە تێكساس-فۆرت ۆرس، رادەستی توركیا كرا.

لە رێوڕەسمەكەدا هەریەكە لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی توركیا، نوێنەری ئەو كۆمپانیا توركیانەی كە لەپڕۆژەكەدا بەرشداربوون و بەرپرسانی باڵای لۆكهید مارتن ئامادەبوون.

توركیا لە دەستپێكی پڕۆگرامەكەوە لە ساڵی 1999وە بەشدارە و رۆڵی چالاكی هەیە لە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی جەنگی لە پیشەسازیی بەرگریی توركیادا.

ئەو فڕۆكە F-35ی كە رادەستی توركیا كراوە لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی بە مەبەستی مەشقكردن بە فڕۆكەوانان رادەسپێردرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا فڕۆكەی دووەم و لە مانگی ئاداری 2019دا، فڕۆكەی دووەم و سێیەم رادەستی توركیا بكرێت.

بڕیارە دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی 2019دا، فڕۆكەی پێنجەم و شەشەم كە كۆتاییە رادەستی توركیا كران، راستەوخۆ رەوانەی توركیا بكرێن.  

1418 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر