Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام

فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند" كاتژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یامیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ به‌رده‌وام بوونی‌ په‌رله‌مان له‌كاره‌كانی‌.

دوای‌ پشتیوانی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ بۆ بڕیاره‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، په‌رله‌مان بڕیاریدا كۆببێته‌وه‌ تاخوێنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای به‌رده‌وام بوونی‌ كاره‌كانی‌ بكات، تائه‌و كاته‌ی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات" ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان كۆتایی دێت.

دوێنێ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئه‌و تانانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواری سێیه‌می‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش كرابوون، هاوكات دادگا بڕیاریدا به‌ ناده‌ستووریی بوونی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌و ئاواره‌كان و ده‌نگدانی‌ تایبه‌تی‌ هه‌رێم.

372 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر