Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ كۆمسیۆن ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات


په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پڕۆسه‌ی‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.

دوابه‌دوای‌ ده‌رچوونی بڕیاری دادگای‌ ده‌ستووری‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌كانی سه‌ر هه‌مواری‌ یاسای هه‌ڵبژاردن، له‌ سبه‌ینێوه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ست به‌ ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌كات.

ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان‌و جێگره‌كانیان‌و به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی نووسینگه‌ی نیشتمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا سبه‌ینێ (شه‌ممه‌) بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌وامی فه‌ڕمی بێت‌و جگه‌ له‌ حاڵه‌تی زۆر تایبه‌ت مۆڵه‌ت به‌ هیچ فه‌رمانبه‌رێكیش نادرێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداویستییه‌كان‌و دانانی پلانێكی گشتگیر بۆ ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌‌و ئه‌ژماركردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی‌ ئایاری ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاووتوێ كران.

759 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر