Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌نگی دا

په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو و فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پرژه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

دوای‌ پشتیوانی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ بۆ بڕیاره‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای به‌رده‌وام بوونی‌ كاره‌كانی‌ كرد

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ په‌یامی راگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بریاری درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق كرا و فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیش واۆی له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ نه‌كرد و ره‌تیكرده‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتیشی هه‌فته‌ی‌ داهاتوو جارێكی‌ دیكه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق  به‌رێوه‌ده‌چێت و دوای گفتوگۆی دووه‌م، پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و دوا بریار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ یان ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌درێت.

كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌كاتێكدا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان كۆتایی دێت و دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقیش ئه‌و تانانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواری سێیه‌می‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش كرابوون.

593 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر