Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی دێته‌ جواب


په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نوسینی پشتی چاكه‌ته‌كه‌ی، مێلانیا تره‌مپ توشی ره‌خنه‌ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زۆربوو، تره‌مپ رایگه‌یاند ئه‌و مه‌به‌ستی له‌و نوسینه‌ بۆ میدیاكان بوو نه‌ك په‌نابه‌ران. 

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كیشه‌ی په‌نابه‌ران سه‌ردانی ته‌كساسی كرد، له‌ پشتی چاكه‌ته‌كه‌ی نوسرابوو:" به‌راستی من به‌خه‌یاڵما نایات، ئه‌ی تۆ؟"، ئه‌م نوسینه‌ قسه‌و باسێكی زۆری هێنا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانی ئه‌مریكادا. 

هاوكات ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ كردبوو رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی مێلانیا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ده‌رده‌خات و گوێیان پێنادات. 

له‌ به‌رامبه‌ردا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا به‌رگری له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌:" ئه‌وه‌ی له‌ پشتی مێلانیا نوسراوه‌ بۆ میدیاكان و هه‌واڵه‌ ناراسته‌كانیان بووه‌، مێلانیا ده‌زانێت كه‌ چه‌نده‌ ساخته‌و ناراستن و ئه‌ویش به‌راستی چیدی گوێی پێنادات."

2261 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2018

بابەتی زیاتر