Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ ڤیدیۆ.. كاردانه‌وه‌ی دایكێك كه دووای هه‌شت ساڵ دووری؛ كوره‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه‌


په‌یام


خۆشه‌ویستی دایك بۆ رۆڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌؛ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ كه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ پێناسه‌ بكرێت، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ ته‌نها له‌ ده‌ربرینی‌ سۆزو خۆشه‌ویستی‌ دایك بۆ رۆڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

كاردانه‌وه‌ی‌ دایكێك بۆ بینینه‌وه‌ی‌ كوره‌كه‌ی‌ كه‌ هه‌شت ساڵ لێی‌ دوور بووه‌ ره‌نگه‌ كه‌مێك ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ گه‌وره‌ییه‌ی‌ دایك بۆ رۆڵه‌كه‌ی‌ خۆیتان بۆ ده‌ربكه‌وێت.

دلێر عەبدوڵا، ڤیدیۆیەکی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "ئەمە دیمەنی دایکمە کە بە شێوەیەکی کتوپڕ، کاوانی کوڕی (یەکێک لە براکانم، کە ماوەی هەشت ساڵە لەیەک دوورین) لە حەوشەی ماڵەکەیدا دەبینێت".

نوسیوویشییەتی: "دایکم، کە پرچی سپی لە دووری دوو کوڕی هۆنیوەتەوە، لەو بەیانییەدا کە تازە خۆر زوڵفی خۆی بەناو شاردا پەخشانکردبوو، بێئاگا چاوەکانی دەچێتە سەر کاوانی کوڕی".

دلێر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت"ببینن، دایکم لە حەسرەتا کوڕەکەی ماچ ناکات، ئەو دەیەوێت هەڵیلوشێ و بە یەکجاری لە زگیدا زیندانی بکاتەوە".

4903 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر