Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سێ مانۆری‌ سه‌ربازی‌ له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باشور هه‌ڵپه‌سارد


په‌یام

ئه‌مریكا مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور بۆ ماوه‌یه‌كی‌ نادیار هه‌ڵپه‌سارد.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" ئه‌و سێ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ی بڕیاربوو له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور ئه‌نجامیان بدات، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵیپه‌ساردوون، له‌وباره‌یه‌وه‌ دانا وایت وته‌بێژی پێنتاگۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌" كه‌جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكاو مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی كۆبۆته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی12ـی حوزه‌یرانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ-ئون له‌ سه‌نگاپوره‌.

دانا وایت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامه‌كانی لووتكه‌ی سه‌نگاپوره‌" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌هاریكاریی كۆریای باشور مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌ساردووه‌.
وایت ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌مانۆڕی ده‌ریایی ناسراو به‌پاسه‌وانی ئازادی كه‌ له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی توندی‌ لێگیراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌و مانۆڕانه‌ی‌ كه‌بڕیاری‌ هه‌ڵپه‌ساردنیان دراوه‌.



501 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر