Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆڤاسیج دەیەوێت ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت

په‌یام

ماتیا کۆڤاسیجی کرواتی دەیەوێت لەم هاوینەدا ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێناو یاریکردنی زیاتر لە یاریگادا جێبهێڵێت.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کۆڤاسیچ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید وتی: دەمەوێت لە یاریەکاندا کەمتر لەسەر کورسی یەدەگ ببم و زیاتر له‌ یاریگادا یاری بکەم، لەو پێناوەشدا باشترە ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵم.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا کۆڤاسیچ ئەوە ئاشکرا دەکات، ئەگەر لەسەر کورسی یەدەگ بێت و یاری نەکات ئەوا هیچ دڵخۆش نابێت.

لە کۆتایشدا ماتیا کۆڤاسیچ وتی: من تۆپی پێم خۆشدەوێت و دەمەوێت بەسەرەکی یاری بکەم، پێموابێت ئەو دەرفەتەشم لە یانەیەکی دیکەی دەرەوەی ریاڵ مەدریدا بۆ دەرەخسێت.

جێی ئاماژەیە وەرزی رابردوو کۆڤاسیچ لەلایەن زیدانی راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدریدەوە بە شێوەی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا و ئێستاش لە هەڵبژاردەی کرواتیا لەلایەن زلاتکۆ دالیچی راهێنەرەوە وەک یاریزانی یەدەگ پشتی پێدەبەسترێت.







451 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر