Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. كارمه‌ندێكی‌ كۆمسیۆن به‌هۆی‌ كه‌وتنی ئامێره‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا

په‌یام

كارمه‌ندێكی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ ئامێری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ عێراقی‌ ڕیگه‌یاند: كارمه‌ندێكی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ئامێری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و دوو كارمه‌ندی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی‌ پۆلیس ڕووداوه‌كه‌ له‌ناوه‌ندێكی‌ ده‌نگدانی‌ كه‌رتی‌ ڕه‌سافه‌ی‌ به‌غدا ڕوویداوه‌، هه‌مان ئه‌و ناوه‌نده‌ی‌ كه‌ پێشتر ڕووداوی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی‌ تێدا ڕووداوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ند سندووقێكی‌ ده‌نگدان سووتاون.

لایخۆیه‌وه‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نیگه‌رانی‌ خۆی‌ به‌گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ ده‌ربڕی‌ و ڕاشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌و هۆكاری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

ڕووداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو داگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ بڕیاری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كان نیشاندا، كه‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر درابوو.



443 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر