Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جیاكردنه‌وه‌و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد

په‌یام

ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراقه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ستیكردووه‌ به‌پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان.

مازین عه‌بدولقادر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرایكرد: پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت "گه‌ر پێویستیش بێت ده‌توانین كه‌سانی دیكه‌ش ڕاسپێرین".

 ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و چاودێران ده‌توانن ئاماده‌ی پڕۆسه‌كه‌ بن.

پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایگه‌یاند بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌جیاكردنه‌وه‌و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بڕیارێكی دروسته‌.








1176 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر