Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ توركیا كۆتاییهات‌و سبه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

په‌یام

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كۆتاییپێهات و سبه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.

به‌پێی رۆژمێری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی هات.

هاوكات له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان كاتژمێره‌كانی 6ی ئێواره‌ تا 9ی شه‌و هه‌موو ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن و كه‌ناڵه‌كانی توركیا ته‌نها ده‌توانن ئه‌و هه‌واڵ و ئامارانه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێن، به‌ڵام له‌ دوای 9ی شه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن هه‌ڵده‌گیرێت.

له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا زیاتر له‌ 59 ملیۆن ده‌نگده‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 600 په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌ به‌شداریی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌پێی سیستمی نوێی كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ تێیدا سه‌رۆكی وڵات له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.


483 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

بابەتی زیاتر